دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سوبحان غەفووری ” کوڕی ڕەحیم لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هەروەها دووشەممە رێکەوتی ١٤ی مانگی خەزەڵوەر هاووڵاتییەک بە ناوی ئومێد شێخی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەو هاووڵاتیە هیچ زانیارییەکی دروست لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: