خوڕەماوا؛ هەڕەشەی ئێعدام لە خوێندکارێکی ٢٠ساڵ تەمەن لە زیندانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، فەرید خۆشناموەند ٢٠ساڵ تەمەن و خوێندکاری دەروونناسی زانکۆی ئازادی خوڕەماوا و بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە پێوەندییەکی تێلەفوونیەوە لەگەڵ کەسووکارەکەی باسی ئەوەی کرد کە هەڕشەی ئێعدامی لێکراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێکەوەتی ٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ١٦ڕۆژ لە گرتووخانەی ئەمنییەتی بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە خوڕەماوا ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان دۆسیەی خوێندکاری فەرید خۆشناموەندیان لە زانکۆ دەرهاویشتووە و بنەماڵەکەیشان لەسەر بەڵێنی ئازادی کوڕەکەیان لە ژێر گوشاردا بێدەنگ کردووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: