ک.م.م.ک:
بە گوێرەی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “سپێهر ئەعزەمی ” تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەد رەزا، و شوێن کەوتووی ئایینی یارسان، خەڵکی شاری سەحەنە سەر بە کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج لە ڕەوتی خۆپێشاندانە سەرانسەریەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
پێویستە بگوترێ کە، سپێهر ئەعزەمی ڕێکەوتی ١٢ی گەڵارێزان لە ڕێوڕەسمی چلەی “حەدیس نەجەفی “لە گۆڕستانی بی بی سەکینە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکان بەشی سینگ و دڵی بە تووندی بریندار کرا بوو و لە بەشی چاوەدێری تایبەتی نەخۆشخانەی مەدەنی شاری کەرەج خەوێنرابوو، ڕۆژی سێشەممە گیانی لە دەست دا.
ع. ر