هاوڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هاوڵاتییەک بە ناوی کوورۆش ئینتیزاری خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایان هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازراوەیە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە،  لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانییارییەک لە بەردەستدا نییە.
ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *