قوتابخانە کۆن و نائەستاندارەکانی پارێزگای لوڕستان گیانی قوتابیان دەخاتە مەترسییەوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەرپرسی گشتی «نەوسازی» و پەرەپێدانی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لە وتەێیکدا لە گەڵ مێدیای ناوخۆی ئێراندا، باسی لە هەبوونی زیاتر لە ۷٤ قوتابخانە کە وەکو کەپرۆکەە دەچن و بە خشتی کاڵ هەڵچنراون کردوە، هەروەها زۆر قوتابخانانە بە بەردهەڵچنراوە و بە نایلۆن ڕەشکراوەتەوە کە هەڵگری هیچ پێناسەێیکی ئەستانداردی بینا سازی نین.

موحەمەد چگینی لە هەبوونی ۲٤ مەدرەسە لە شێوەی کەپرۆکە و ٥۰ قوتابخانەی بە خشت هەڵچنراو کردوەو گوتویەتی: لە هەوڵداین بە یارمەتی ڕێکخراو و خێرخوازانی دروست کردنی قوتابخانەکان، بنیانان و دروست کردنی قوتابخانەکان دەست پێبکەین.
ئەمە لە هەلوومەرجێکدایە کە دروستکردنی قوتابخانە و فەراهەمکردنی کەرەستەی فێرکاری یەکێک لە ئەرکە تایبەتەکانی حکومەتەکانە و حکومەتەکان ئەرکدار کراون بەوەی شوێنی پەروەرد و ڕاهێنانی پێویست بۆ قوتابیان مسۆگەر بکات.
پێویستە وەبیری بێنینەوە کە ڕێکخراوە حکومییەکان لە دەوار و «کانیکس» بەجێگەی ژوری قوتابخانە بەکاریان دێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان