ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێ شەمە ڕێکەوتی ۱٥ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی مێردمناڵێک ۱٦ ساڵان بە ناوی زانیار ئەسەدی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها لەو ڕۆژە دا، دوو خوێندکاری دیکەی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەکانی ماردین قادری تەمەن ۱٦ساڵ و سۆارن ئەسعەدی تەمەن ۱٦ ساڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ مێردمناڵە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
شایانی باسە کە، دەستبەسەرکردنی ئەو سێ مێرمنداڵە پەیوەندی بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی دژ بە ڕژێمی ئێرانەوە هەبووە.
ع. س