ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەفتەیەک لەمەوبەر، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئەشکان دوستی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها لە ڕێکەوتی ۱٤ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، مێڕدمنداڵێک دیکەی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی محەمەد بەرهەم تەمەن ۱۷ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
شایانی باسە کە، دەستبەسەرکردنی ئەو دوو مێرمنداڵە پەیوەندی بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی دژ بە ڕژێمی ئێرانەوە هەبووە.
ع. س