ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، یەکشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی دێولان بەناونیشانی سوهەیلا مەتاعی لەلایەن لقی ٢ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بەتۆمەتگەلی وەکوو تێکدانی ئاسایشی گشتی١٨ مانگ زیندانی تەعزیری، ئاڵۆزکردنی بیروڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە ١٣مانگ زیندانی تەعزیری، لادان و یاخیبوونی دژی ڕایەداران ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و پڕوپاگەندە لەبەرژەوەندی گرووپ و ڕێخراوەگەلی دژبەر ٩ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕێوڕەسمی دادگایی ئەم هاوڵاتییە لە چەندد خولەک بە شێوازی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچووە.
شیاوی باسە، بەپێی یاسای چەندد حوکمی جیاواز، حوکمی ١٨ مانگ زیندان بۆ ئەم هاوڵاتییەجێبەجێ دەکرێ.
شیاوی باسە، سوهەیلا مەتاعی لە ٩ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەەە دەستبەسەر و ٢٥ی ڕەزبەر بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو هەمدیسان لە ٢١ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی حکوومەت لە سنە ڕاگوازرا.
ق.ش