پاوە؛ ئازادی پارێزەرێکی پلە یەکی دادپەروەری بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، “قارەمان کەریمی ” پارێزەری پلە یەکی دادپەروەری(دادگستری ) خەڵکی شاری پاوە بە دانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە دیزڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو هاووڵاتییە پاش تێپەڕاندنی ۳۵ ڕۆژ دەستبەسەر بوون لە ڕێکەوتی ئاماژە پێکراو بە شێوەی کاتی وبە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، قارەمان کەریمی لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری تاران لە پۆلیسی ڕێگا وبانی بێستوون لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە ، ناوبراو هاوسەری “نەگین مەحموودی ” یە کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر پاش سەردانی دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری پاوە دەستبەسەر کرا و رەوانەی بەندیخانەی کرماشان کرا.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: