دێولان؛ سەپاندنی ١١ساڵ و ٥ مانگ زیندان بەسەر دوو هاوڵاتی خۆپیشاندەردا

ک.م.م.ک:

شەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی یاسین فەتحی و مەهدی جەوانمەردی خەڵکی شاری دێولان، لە لقی ٢ی دادگای سزاکانی ئێران لەو شارە، هەرکام بەڕیز؛ ٥ ساڵ و ٨ مانگ و ٥ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کران.

بەگوێرەی هەواڵەکان؛ یاسین فەتحی لە چالاکانی مەدەنی دەستبەسەرکراو لە ڕەزبەری ئەمساڵ بووە، کە بەتۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی بە ١٨ مانگ، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و سازان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٥٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

جێی سەرنجە؛ ڕێوڕەسمی دادگای ناوبراوان بە شێوەی ڤیدیۆی کۆنفڕانس و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *