ک.م.م.ک:
پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “حاسڵ عومەری ” چالاکی ئەدەبی خەڵکی گوندی خورینج سەر بە شاری پیرانشار ناسراو به ناسناوی ئەدەبی “خەمۆ” لە لایان هێزە ئیتلاعاتیەکانی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر کرا، بەڵام بە تێپەڕبوونی نزیکەی یەک مانگلە دەستبەسەر کردنی، لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی زانیارییەکی ڕوون لە بەر دەست دا نییە.
لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی “ئومێد ئەمیرخانی ” تەمەن ٢٩ ساڵ لە ڕەوتی خۆپێشاندانی جەماوەریە گشتگیرەکان دا، لە چەند رۆژی رابردوودا لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر