ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، لەدرێژەی ڕاپەڕینی گشتگیری کوردستان و ئێران و هەوڵە سەرکوتکارییەکان، هێزە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە، کچێکی ١٥ساڵ تەمەن بەناونیشانی ئاڵا دەستی ـیان لە گۆڕەپانی ئێقباڵی سنە ڕفاند.
شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئاڵا بەدەستەوە نییە.
ق.ش