نادیاربوونی چارەنووسی ئاکۆ بەیگزادە گەنجی دەستبەسەرکراوی سەردەشتی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە، چارەنووسی ئاکۆ بەیگزادە گەنجی ٣٠ساڵ تەمەنی خەڵکی سەردەشت کەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شەودا لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکرابوو، نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵەکان؛ ئاکۆ بەیگزادە لە ژێر گرانترین ئەشکەنجە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ دایە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو تا ئێستە نەیانتوانیوە چاویان پێبکەوێت یان زانیارییەکی وردیان لەمەڕ سڵامەتی ئاکۆ دەستبکەوێت.

شیاوی باسە کە، ناوبراو پاش خۆپیشاندانی خەڵک لە پێوەندی لەگەڵ کوژرانی هێمن هەمزە لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە گوندی بێوران سەربە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرا.

ناوبراو هاوڵاتی و دانیشتووی وڵاتی ئینگلیز بووە و بۆ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی گەڕاوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *