تیرۆر و بێسەروشوێنکراوانخۆپیشاندانسلایدەرگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

دوو هاوڵاتی لە گوندێکی سەربە ژاوەرۆ دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی نەهیم ئەحمەدی و حامید ڕۆستەمی خەڵکی گوندی هۆیە سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کتژمێر ۲:٣٠ شەو هێرشیان کردۆتە گوندی هۆیە و هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەم دوو هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

جێی سەرنجە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکرانی نەهیم ئەحمەدی بڵاو کردبوویەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

Related posts

کرماشان؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

چوار زیندانی بۆکانی بە دوورخستنەوە بۆ شاری ئێرانشار مەحکووم کران

کوژرانی لاوێکی کوردی دانیشتووی قەرچەکی تاران

Leave a Comment