دەستبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیان لە شاری تیکاب

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری تیکاب سەربە پارێزگای ورمێ، ٤ هاوڵاتی بەناوەکانی مەهدی مردای ٢٣ساڵ تەمەن کوڕی ئیبراهیم، بەهرام ئوکرەمت ٢٥ ساڵ تەمەن، کامەران قادری ٢٥ساڵ تەمەن، وەحید دەیهەم ٢٦ ساڵ تەمەن ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستووە.

هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *