ک.م.م.ک:
شەممە ۲٨ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، لە یەکێک لە ڵقەکانی دادگای ئینقلابی تاران،
دانشتنێک لەسەر تۆمەتەکانی دژ هەژیر باخویشی خەڵکی مەریوان بەڕێوەچوو
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو دەرچووی ئەندازیاری کۆمپیوتەر بووە لەزانکۆی پێشەسازی شەریف و لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی خەڵکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی فشافویە لە تاران.
جێی باسە ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بەتۆمەتی کۆبوونەوە و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نیشتمانی تۆمەتبارکراوە.
ع. س