درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشاریان بە ناسنامەی قادر ئازەربەرزینەوە دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لە هەمان کاتدا سینا نەعیمی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەڕەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتییەکیان بە ناسنامەی ئەنوەر شاکری کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی سیس و دانیشتووی شاری دێووڵان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامیاران بە ناسنامەی لوقمان ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

پێویستە بگوترێ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە، باپیر بەرزە زیندانیی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێ بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە.

ئەم هاوڵاتیە ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز لە شەقامی پەسوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *