رفاندنی هاوڵاتییەکی گوندی هوویە لە ژاوەرۆی بەشی سنە

ک.م.م.ک:

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێ شەمە ٨ـیسەرماوەزی ۲۷۲۲ـی کوردی، هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی هوویەی ژاوەرۆ، سەربەشاری سنە هاولاتییەکیان بە ناوی نەهیم ئەحمەدی ۳۷ ساڵە، کوڕی ناسر، رفاند.

بە گوتەی ئەو سەرچاوە هەواڵنێرییە: بەرە بەیانی سێشەمە کاتژمێر ٢:٣٠، هەشت ئوتومۆبیلی سەروازی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تۆقاندن و چاوترساندنی گوندی هوویە وسەرهویە لەبەشی ژاوەرۆی سنە، خۆیان دەکەن بە ناو ئاوایی دا و دەست بە پشکنینی چەند ماڵێک دەکەن و لە کۆتاییدا ئەو هاوڵاتییەی ئاماژەی پێکرا لەگەڵ خۆیان دەیبەن.

جێگای ئاماژەیە، نەهیم ئەحمەدی خێزاندارەو کوڕێکی هەیە و بەپێی وتەی سەرچاوەکە، لەلایەنی بژێوی ژیانییەوە کەمدەسەڵات و دەسکورتە.
شایەنی باسە، تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە زایارییەکی ئەتۆ بەدەستەوە نییە.
م.ه

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *