دێوەڵان؛ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێوەڵان بە ناوی ” سۆران حوسێن پەناهی ” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.

سۆران حوسێن پەناهی خەڵکی گوندی قرووچای سەر بە شاری دێوەڵان کە لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتیە گشتگیرەکانی جەماوەری دژی ڕژێمی ئێران، لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *