ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، “سەیران هۆرمۆزی ” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هێرشیانکردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی سەیران هۆرمۆزی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر