ک.م.م.ک؛
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، شەممە٥ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونێشانی مستەفا موریدی ۳۳ ساڵە و خەڵکی خورەئاوا لە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنیکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی مستەفا بۆ زانینی چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئەنجام ماوە.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


