دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورمێ

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران خوێندکارێکی زانکۆی پزیشکیی ورمێ-یان بە ناوی سەمیع ئاسریس خەڵکی شاری شنۆیە پاش وەدەرکەوتن لە بەشی ناوخۆیی زانکۆ بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر کرد.

شیاوی باسە کە، ئەم خوێندکارەی، کە لە قۆناغی کۆتایی خوێندنیەتی ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دا بەند کراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *