ئابدانان؛ هاووڵاتییەکی تر لەو شارە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” عەلیڕەزا حوسەینی ” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری ئابدانان، لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنی هەڕەمەکی هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *