ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ۵ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیدریس ساڵحی” خەڵکی شاری سنە پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، دەستبەسەر کرانی ناوبراو لە چوارچێوەی سەرکووت و دەستبەسەر کردنی هەڕەمەکی لە تەواوی شارەکانی کوردستان بووە، ناوبراو پاش دەسبەسەرکرانی رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، ناوبراو لە گرتنگە را به تەلەفۆن پەیوەندی بە بنەماڵەکەی کردوە و پێڕاگەیاندوون کە لە کاتی لێپرسینەوە دا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەشکەنجە دراوە.
ع. ر