ک.م.م.ک:
چوار شەممە رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەیسەم شیرینی” تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری ورمێ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران بە لێدان و تووندوتیژی دەستبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران گوازرایەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو ناوبراو پاش دوو رۆژ دەستبەسەری بە کورتە نامەیەک بنەماڵەکەی لە دۆخی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە گیراوە و لە گرتنگەیە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، مەیسەم شیرینی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی دەستبەسەر کراوە و دوسیەی ناوبراو رەوانەی یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆرشی ئێران لە ورمێ کراوە.
شیاوی باسە کە، مەیسەم شیرینی لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
ع. ر