ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئاسنەوەی مەریوان بەناونیشانی جەبار فەرقیزادە بەتەقەی دوو فیشەک لەلایەن هێزە چەکدارەکانئ کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژرا.
بەپێی هەواڵەکە، هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە نێزیک زێدی ئەم هاوڵاتییە کاتژمێر٦ی ئێوارە لە ڕێکەوتی ناوبراو دوو فیشەکیان دا لەسەری و ناوبراویان کوشت.
شیاوی باسە کە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران و هێزەکانی سپای پاسداران لەماوەی ٢ مانگی ڕابردوو، پتر لە ١٢٠ هاوڵاتی کوردیان کوشتووە و هەزاران کەسیش بریندات و دەستبەسەر کراون.
ق.ش