دەستبەسەری٥ هاوڵاتی لە سەلاسی باوەجانی

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، پێنج هاوڵاتی بەناوەکانی؛ بەسیر ئەتابەک، ئارمین محەممەدی، ئارمان بەدیعی، ئارمان بابایی و ئەمیر ڕەحیمی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

جێی سەرنجە کە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەمەبەستی سەرکوتی ڕاپەڕینی خەڵک لە هەموو شارەکانی کوردستان، دەستی داوەیە توندوتیژی و پەلاماردان و دەستبەسەری گۆترەیی و کوێرکوێرانەی هاوڵاتیان.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *