ک.م.م.ک:
شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی دەستبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هونەرمەندێک ـیان بەناونیشانی حەمید نیکخا خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان پێشووتر ئەم هونەرمەندەیان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکردبوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی حەمید نیکخا نەزانراوە.
ق.ش