پیرانشار؛ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەلال قووربانی ” ناسراو بە جەلال کووتاڵ خەڵکی ئاوایی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کاروان قادر شوکری کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ئێران.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *