پیرانشار و جوانڕۆ؛ کوژرانی دوو هاووڵاتیی بە تەقەی ڕاستەوخۆ

ک.م.م.ک:

دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەسەن ئاسایش “خەڵکی گوندی ماسوێ سەر بە شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری پیرانشار لە کاتی بەشداری لە خۆپیشاندانی جەماوەری وێڕای خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی، لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

هەروەها لە ڕێکەوتی ئیشاڕە پێکراوی سەرو دا لە شاری جوانڕۆ هاووڵاتییەکی تر بە ناوی “تەحسین میری” خەڵکی گوندی سەرخبان سەر بە شاری جوانڕۆ لە کاتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دا.

پێویست بە ئاماژەیە کە، بە فیشەکی شەڕی ڕاستەوخۆ سەریان پێکاوە، و لە بڵاوکراوەکان دا هاتوە کە ناوبراو کۆڵبەر بووە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *