ک.م.م.ک؛
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، “مراد ڕەسووڵ مامەرەش” خەڵکی پیرانشار بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ حوکمەکەی، بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە گوازرایەوە.
شیاوی باسە، ناوبراو لە ڕێبەندانی ساڵی ۲۷۲۱کوردی، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.
ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەم حوکمە، بۆ ٦ مانگ زیندان کەم کرایەوە.
ر.خ