ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ۲٨ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی حوسەین عەبدپەنا، ۷۰ ساڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبرا یەکەم جار بە باتۆم لێدراوە و دواجار بە چەکی گەرم کوژراوە.
جێگای ئاماژەیە، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شەوی ۲٨ی خەزەڵوەری، هێزە سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردووە سەر ئاپارتمانەکانی گەڕەکی بەهارانی شاری سنە و بە سوکایەتی و لێدان چەنددین هاووڵاتیی بریندار و دەستبەسەر کردووە.
ع. س