ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ” سەلام شەمسەددینی ” و ” ئاروین ئێقباڵی” لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکان و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


