ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ئابدانان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی محەممەد فەرزی و ئەمین فەرزی دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان گوازراونەتەوە.
پێویستە بگوترێ ئەم دوو هاووڵاتییە گەنجی ناسراوی شاری ئابدانانن و لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری ئابدانان دەستبەسەر کراون.
ک.ح


