ئاشکرابوونی ناونیشانی گیانبەختکردووی دیکە لە بۆکان

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران لەو ڕووەوە کە دەسەڵاتی رەهایان پێدراوە لە گۆڕەپانەکانی شاری بۆکان هاوڵاتییەکی دیکەیان بەناونیشانی مستەفا شەعبانی کوشت.

بەپێی هەواڵەکە، لەگەڵ گەشەکردنی خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و شاری بۆکان، هێزە چەکدار و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو خەڵکی ناڕازی و خۆپیشاندەر تەقە دەکەن و بەو هۆیەوە چەندد کەس کوژراون و چەندد هاوڵاتییەکیش برینداربوون.

شیاوی باسە کە، مستەفا شەعبانی لەبواری جەستەیی و زەینییەوە کەمئەندام بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *