ک.م.م.ک:
هەینی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، میلاد مەعرووفی هاوڵاتی ٢٣ساڵ تەمەنی خەڵکی بۆکان، کە ڕۆژێک پێشتر لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە بۆکان بریندارکرابوو، لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، میلاد مەعرووفی ڕۆژی پێنجشەممە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران بەگرانی بریندارکرابوو و بۆ بەشی ICUی نەخۆشخانەی شاری بۆکان ڕاگوازرا. ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکەی ڕۆژێک دواتر گیانی لەدەستدا.
ق.ش