ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لانیکەم ٦ هاوڵاتی لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری بلباناوا سەربە شسری دێولان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
ناونیشانی ئەم هاوڵاتیانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١. ئارەش محەممەدی کوڕی حەسەن
٢. جەمیل ناسراوایی کوڕی یەدوڵڵا
٣. برزوو محەممەدی کوڕی شوکروڵڵا
٤. پارسا محەممەدی کوڕی عوبەید
٥. فەرهاد محەممەدی کوڕی محەممەف
٦. مەهیار محەممەدی کوڕی محەممەد
هاوکات لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری سەرپێڵ زەهاوــیش هاوڵاتییەک بەناونیشانی عادڵ مستەفایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
شیاوی باسە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش