برینداربوونی گەنجێک لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی زانیارییەکان و بەدواداچوونی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ گەنجێک بەناونیشانی سادق منبەری خەڵکی شاری سنە، لە کاتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە شاری سنە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیی و چەکدارەکانی مۆماری ئیسلامی فیشەک بەر کەشک ئەژنۆی دەکەوێ و بە خەستی بریندار دەبێ.

بە پێی هەواڵەکە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ دەکدێ و هەنووکە لە بەشی چاودێری تایبەت ڕاگیراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *