سنە؛ بەردەوامی کوشتنی هاووڵاتیان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە

ک.م.م.ک؛

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی “ئارام حەبیبی” دانیشتووی گەڕەکی قەشڵاق و “شاهو بەهمەنی” لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست دا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، ئێستا تەرمی ئەو دوو کوژراوە لە نەخۆشخانەی شاری سنەنە و هێزە سەرکوتکەرەکان بە مەبەستی ڕفاندنی تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە و پێشگرتن لە زیادبوونی خۆپیشاندەران گەمارۆی نەخۆشخانەکەیان داوە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *