ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، پێنج خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بەناوەکانی: مریەم محەممەدی خەڵکی تاران، عەلی رووزی خەڵکی لوڕستان لە زانکۆی پتڕۆشیمی ڕازی کرماشان
مەسعوود کەرەمی خوێندکاری ئاوەدانکردنەوە(عمران)ی زانکۆی ڕازی کرماشان،
موعین مەنووچەهری ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئەمیر حسەین مێهرانجوو خوێندکاری زانستی کۆمپیوتەر.
بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم خوێندکارانە ڕفێنراون و بێسەروشوێن کراون و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە سڵامەتی و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان نەزانراوە.
جێی سەرنجە شۆرای ئازادیخوازانی پارێزگای کرماشان ناونیشانی ئەم خوێندکارانەی ئاشکرا کردووە و داوا و بەدواداچوونیی ڕوونکردنەوەی چارەنووسیانە.
ق.ش