لورستان؛ هاووڵاتییەک لەڵایەن هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
سێشەمە ۲٤ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، عەلی ڕووزی، هاوڵاتیی خەڵکی لوڕستان و خوێندکاری بەشی پترۆشیمیی زانکۆی ڕازیی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە ناوبرا بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری دەستبەسەر کراوە و تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *