ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هاووڵاتییەکی بە ناسنامەی فەریاد شیلان خەڵکی شاری پیرانشار، کە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابووو بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی حکوومەتی نەغەدە گوازرایەوە.
پێویستە وەبیر بخەینەوە، کە ناوبراو ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی حکوومەتی شاری نەغەدە گوازرابۆوە.
ئەم هاوڵاتییە لە ٢٥ی ڕەشەمێی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا تا کۆتایی دانیشتنەکان.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە چاوی پێ کەوتن لەگەڵ پارێزەر و خێزانەکەی بێبەش کرابوو.
ر.خ


