کامیران؛ پێنج ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە کوژراوەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار بوون

ک.م.م.ک؛

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، یەکێک لە هاووڵاتیانی کامیران بە ناسنامەی “فواد محەممەدی” باوکی دوو منداڵ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا و بنەماڵەکەی کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ناوبراو چوونە نەخۆشخانەی سینا، لە لەیان هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران تەقەیان لێکرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی ڕاپەڕینی سەرتاسەری گەل کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو شارەکانی ئێران بەڕێوە دەچێت، فەواد محەمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامیران کوژرا، و دوای ئەوەی بنەماڵەکی چوونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی ڕادەستکردنی تەرمی ناوبراو، هێزە ئەمنییەکان گوللەیان ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوەکە کردووە و پێنج ئەندامی بنەماڵەی فواد محەمەدی برینداربوون.

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن؛
باوکی ناوبراو “ئیسماعیل محەممەدی”
مامی ناوبراو “حەسەن محەممەدی” و “ئەحمەد و ئارام و خەبات محەممەدی” برای فواد محەممەدین کە لەم ڕووداوەدا بریندار بوون.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *