سەقز؛ دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک؛

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی جەمشید موزەفەری خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوونە؛ ناوبراو کە ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان بووە لە شاری سەقز، دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *