ک.م.م.ک:
دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی خەبات فەدائی خەلکی گوندی بۆرید، سەر بە شاری سەوڵاوا بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەوینی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئازاد کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە ٤ی مانگی ڕەزبەری ڕابردوو ، لە لایان هێزی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری تاران دەستبەسەر کرا، هەروەها رێکخراوە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستیان بەسەر ئوتومبێل و هەژماری بانکی ناوبراو و هاوژینەکەی داگرت.
شیاوی باسە کە، خەبات فەدائی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا، و لە ماوەی دەستبەسەر کرانی دا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لە گەل بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.
ع. ر