ک.م.م.ک:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار کرایەوە کە، چارەنووسی یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی ژینا بە ناوی حوسێن ئەمیری حوسێنی کە لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرابوو دوای تێپەڕبوونی نزیک بە ٢ مانگ چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای دەستگیرکردنی حوسێن ئەمیری حوسێنی خەڵکی دێوڵان گواسترایەوە بۆ شانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و ئەشکەنجە دەدرێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، بەشێک لەو هاووڵاتیانەی کە لە هەمان کاتدا لەگەڵ ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەر کراون دوای تێپەڕبوونی ماوەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئێران گوازراونەتەوە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوە، تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران وەڵامێکی دیاریکراویان بەئەم بنەماڵەیە نەداوەتەوە.
ر.خ