ک.م.م.ک:
هەینی رێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە کاتی هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە گوندی بێوران، سەر بە شاری سەردەشت، هاووڵاتییەک بە ناوی هێمن حەمزە کوژرا و خوشکی ناوبراو بە ناوی ئامینە حەمزە بە سەختی بریندار بوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە گومانی هەبوونی شتوومەکی گومرگ نەکراو(قاچاغ)هێرشی سەرخەڵک و کۆڵبەرانی دانیشتووی گوندی بێوران دەکەن، لە ڕاست خەڵکی گوندەکە توندوتیژی و لێدان بەکار دێنن، دوای ئەوەی کە خەڵک بەرگری لە خۆیان دەکەن، تەقەیان لێ دەکەن و لە ئەجامدا هێمن حەمزە دەموودەست گیانی لەدەست دەدات و خوشکی بەناو ئامینە حەمزە بە توندی بریندار ئەبێت.
جێگای ئاماژەیە دۆخی تەندرووستی ئامینە حەمزە مەترسیدار راگەیاندراوە.
ع. ر