خۆپیشاندانرفێندراوسلایدەرهەواڵەکان

دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی خۆپیشاندەر لە مەریوان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان دەستیان دایە گەڕان و پشکنینی ماڵ بە ماڵ و چەندد هاوڵاتیان دەستبەسەر کرد کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناونیشانی کۆمەڵێک لەم هاوڵاتیانە بەم شێوەی خستۆتەڕوو.

فەرید پوورسام، ڕێبوار کەریمی کوڕی ساڵح خەڵکی گوندی نەنە، فارووق ئەزکات خەڵکی گوندی کانی دینار و کارۆ وەتەنی خەڵکی مەریوان.

شیاوی باسە کە، پاش ڕێوڕەسمی سێیەمین ڕۆژی ئەسپەردەکردنی تەرمی نەسرین قادری، ئەو هێزە تایبەتانەی کەبۆ سەرکوتی هاوڵاتیان لەلایەن سپای پاسدارانە و هێزە تایبەتەکانەوە نێردرابوون، بەیارمەتی جاشەکان لەناو شاردایە دەستیان دایە پشکنینی ماڵ بە ماڵ.

هەرلەم پەیوەندییەدا و لەهەمان ڕێکەوت، هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ٦ کەس کە ناونیشانیان دەرنەکەوتووە لە قاوەخانەیەکی خوارتر لە چوارڕێیانی سەرەکی مەریوان و لە شەقامی ڕەساڵەت بەناوی شوعەیب دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

هەواڵنێرەکەمان کوتی: لەبەر دەرگای چوونەدەرەوەی تاریکە بازاڕی مەریوان ـ یش ماشێنێکی جۆری سەمەندی سپی ژمارە سەوزی تاریک( سەمەندی ئیدارەی ئیتلاعات) سێ هاوڵاتی دیکەی دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و دۆخی دەستبەسەرکراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

بریندار بونی کۆڵبەرێکی تر لە سنوری شاری خۆیی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئێعدامی دوو زیندانی لەشاری بروجێرد

کێشەی بێ ئاوی بەرۆکی زیارەتی تەمرخانی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گرتووە

Leave a Comment