بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سێشەممە ۱۷ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی پەیمان(کەرامەت) وەفایی خەڵکی شاری ئابدانانی سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایان هێزئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا لەسەر چارەنووسییان هیچ زانییارییەک لەبەر دەست نییە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، هاوڵاتییەک بە ناوی هێمن ژاڵە خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لەکاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە.

جێی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەمەبەستی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران تا ئێستا چەندین هەزار کەسیان لە شارە کوردییەکان دا دەستبەسەرکردووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *