ک.م.م.ک:
چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی؛ مۆحسێن مەعرووفی، محەممەد شوکری، ئەمیر عەبدوڵڵازادە و عەلی حەکیم لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایان حکوومەتەوە لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران بە لێدان و پێدادان دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شیاوی باسە کە، ناوبراوکان پاش دەسبەسەرکرانیان سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانیان وەدەست نەکەوتووە.
ع . ر